محەمەدی حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە، هەرێم داهاتی خۆیەتی، ئەگەر لەسەر ئەوەش رێککەوتن کرابێت هەڵەیە.

لێدوانی فەرمی: محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە، هەرێم داهاتی خۆیەتی، ئەگەر لەسەر ئەوە رێککەوتنیش کرابێت، ئەوە ئەو رێککەوتنەش هەڵەیە.

ئەمەشی وت: ئەگەر هەرێم داهاتەکەی کۆبکاتەوە و رادەستی وەزارەتی دارایی بکات بە بێ دەستکاری بڵێت ئەو بڕە داهاتەمان هەیە و چاوەڕێی بەغدا نەکات و خۆی موچە بدات، حکومەتی بە نیوەش دەتوانێت موچە دابەشبکات.

زیاتر: پێشتر هەرێم نە نەوتی هەبو نە لە بەغداوە پارەی بۆ دەهات، سەرەڕای ئەمانەش موچە و خزمەتگوزاری و پەرلەمان بونیان هەبو بەشی هەموشی دەکرد، ئێستاش نەوت دەفرۆشێت و پارەشی بۆ دێت و باج و گومرگیشی هەیە بەڵام بەش ناکات ئەمەش جێگەی پرسیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا