"هەفتەی داهاتو ئەگەری باران بارین هەیە"

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هەفتەی داهاتو شەپۆلێکی لاوازی باران بارین رودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.

کێ وتی: ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: رۆژی دوشەممەی داهاتو لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور و نزمە پاڵەپەستۆی باکوری ئەفەریقا، شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزە و هەورە بروسکە سعودییە دەگرێتەوە.

زیاتر: ئەم شەپۆلە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و بۆ رۆژی سێشەممە، کاریگەرییەکان بە لاوازی دەگەنە بەشێکی ناوچەکانی باشوری هەرێم و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە.

چی تر: لە هەندێک شوێن ئەگەری نمە باران و هەورە بروسکەی کورتخایەن هەیە و رێژەی بارانەکە لەنێوان سێ 0.5 بۆ سێ ملیم دەبێت و بە زویی کۆتایی دێت.

ئەمەش هەیە: بە گشتی تا ماوەیەکی زۆر و نادیار لە هەرێم ئەگەری بارانی باش و شەپۆلی باش نییە و کەشوهەوای وشک و کەمبارانی درێژە دەکێشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا