کارەبای سلێمانی: پڕۆژەی روناککردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی سالم جێبەجێکرا

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با پرۆژه‌ی روناککردنەوەی شەقامێکی سەرەکی جێبه‌جێکرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با و بە بڕی به‌بڕی زیاتر له‌ 203 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی روناککردنەوەی شەقامێکی سەرەکی جێبه‌جێکرا.

ئەمەش هەیە: پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ روناککردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی سالم لە بەردەم ئوتێل سلێمانی تا پردنی خەسرەو خاڵ بە دانانی ستونی نوێ گڵۆپی لیدی و دروستکردنی بلوار .

زیاتر: پرۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆیا جێبه‌جێکراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە تۆڕی ئینارەکە خرایەکار و شەقامەکەی روناککردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا