وەزارەتی دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەیی نۆیەمی یەكگرتوی ئیسلامی پەیامێک ئاراستەی ئەمینداری گشتی حزبەکە دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: میدیای فەرمی یەکگرتوی ئیسلامی بڵاویکردەوە: وەزارەتی دەرەوەی كۆماری توركیا پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەیی نۆیەمی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاراستەی ئەمینداری گشتی حزبەکە كردوە.

دەقی پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا؛

هیوادارین نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەنجامتاندا ببێتە مایەی خێر و خۆشی.

بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەتان وەكو ئەمینداری گشتی پارتەكەتان، لە ناخەوە سڵاو و پیرۆزبایی جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا (بەرێز نوح یڵماز) بەرێوەبەری گشتی و باڵیۆز بەرێز ( علی رەزا گونەیتان) پێدەگەیەنم.

لە نێو ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە ناوچەكە پێدا تێپەردەبێت، ئەزمونی سەركردایەتیتان بە هایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستانی عێراق و پەیوەندیە مرۆڤایەتیەكان.

هیوای بەردەوامی سەركەوتنەكانتان دەخوازم، دوبارە لە ناخەوە ئومێدەوارم بەرێزتان و خانەوادەكەتان و ئەندامانی پارتەكەتان لە شساغ و خۆشبەخت و خۆشگوزەران بن.

ئێرمان تۆپچو

كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا