وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە کورد تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا بکرێت

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بونەوە.

لێدوانی فەرمی: جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە کورد تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا بکرێت و کاتی ئەوە هاتووە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگ بکرێن و بەسیاسییانە گرفتەکانە چارە بکرێن.

ئەوەشی وت: ''داوا لە ئیدارەی نوێی سوریا دەکەین دەست بە گفتوگۆیەک بکات کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا کۆ بکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد: ئومێدەوارن سوریایەكی ئارام و بێ جەنگ ببینین، دوای روخانی رژێمی ئەسەد هەموو یارمەتیەکی هونەری و یاسایی لەبارەی نوسینەوەی دەستوری نوێ دەخەنە بەردەم ئیدارەی سوریا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا