بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، پاش
ئەنجامدانی یەکەمین سەردانی بۆ سعودیە، سەردانی قەتەر، ئیمارات و ئەردەن دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە
سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا نوێنەرایەتی وڵاتەکەم دەکەم، بۆ
سەردانیکردنی براکانمان لە قەتەر، ئیمارات و شانشینی هاشمی ئەردەن.
زیاتر: سەردانەکان بە ئامانجی پاڵپشتی کردنی سەقامگیری و
بەدیهێنانی ئاسایش و بوژاندنەوەی ئابوری و بنیادنانی هاوبەشی جیاواز.
بیرخستنەوە: وەزیری دەرەوەی سوریا، هەفتەی رابردو سەردانی
سعودیەیی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبویەوە.