بابەتە
سەرەکییەکە: جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لەکار کێشایەوە.
کێ وتی: ناوبراو
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: هاوکات دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی
لیبراڵی دەکێشمەوە و تاوەکو ئەو کاتەی جێنیشگرەوەیەک دیاریدەکرێت، وەکو سەرۆک
وەزیران بەردەوام دەبم لە کارەکانم.
ئەمەش
لەکاتێکدایە: لە ماوەی چەند مانگی رابردودا فشاری ئەندامانی پارتی لیبراڵ و رای
گشتی بۆ دەست لەکارکێشانەوەی جەستن ترۆدۆ زیادیان کردبو.
پێشتر:
میدیاکانی کەنەدا بڵاویانکردبوەوە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە لە کۆبونەوەی پارتی
لیبراڵ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت.
چی تر: هۆکاری
راگەیاندنی پێشوەختەی بڕیارەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی، گوایە ترۆدۆ نەیوستوە وا
دەربکەوێت کە ئەندامانی پارتەکەی ناچاریان کردوە بە دەست لەکارکێشانەوە.