بابەتە سەرەکییەکە: لەکاتی دەستگیرکردنی باوکیدا، کوڕی
تۆمەتبارێک دو کارمەندی پۆلیسی هەولێر بریندار دەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ت.ر.ت) کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە
چوەتە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنەکە و ناوبراویان
دەستگیرکردوە.
دواتر: لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبار
(ک.ت.ر) کە کوڕی تۆمەتباری ئاماژەپیکراوە، تەقەی کردوە و لە ئەنجامدا دو پۆلیس بە
سوکی بریندار بون.
چی تر: لە ئێستادا هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و
روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.