بابەتە سەرەکییەکە: جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەڵاتێک دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی.
بەیاننامەی فەرمی: کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردوە: ئەو خەڵاتەی
دەبەخشرێتە مێسی مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتییە و بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جگە لە مێسی 18 کەسایەتی دیکەش ئەو خەڵاتە
وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی
کە رۆڵێکی دیار و کاریگەرییان لە بەرەوپێشچون و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی
ئەمەریکا و جیهان هەیە.