بابەتە
سەرەکییەکە: جارێکی تر تورکیا بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە.
کێ وتی:
هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: درێژکردنەوەی
ئەمجارەی راگرتنی گەشتەکان لەلایەن تورکیاوە بۆ شەش مانگی ترە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: سەرەتای ساڵی 2023 بە بیانوی هەبونی چالاکیی پەکەکە لە سنورەکە، ئەنقەرە بڕیاریدا
بە راگرتنی سەرجەم گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا.