بابەتە سەرەکیەکە: مارسیلۆی بەڕازیلی و یاریزانی پێشوی
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند.
سەرچاوە: مارسیلۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە سەکۆی
"ئێکس" لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا وازهێنانی یەکجاری خۆی لە یاریکردن
راگەیاند و وتی، بۆ هەمیشە سوپاسگوزارم.
زیاتر: مارسێلۆ دەرچوی ئەکادیمیای فلۆمینێنسیە،
لە ساڵی 2006 روی لە یانەی ریال مەدرید کرد و لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە
ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانیەوە کرد و دواتر لە ساڵی 2023 گەڕایەوە بۆ یانەی فلۆمینێنسی.
چی تر: مارسێلۆ 564 یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید
ئەنجامداوە و 38 گۆڵی تۆمارکردوە و 103 گۆڵیشی دروستکردوە و 25 نازناوی لەگەڵ یانەکەی
پایتەخت بەدەستهێناوە.
هاوکات:
لەگەڵ فلۆمینێنس 107 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردوە و 3 گۆڵی دروستکردوە و لەگەڵ
ئۆڵۆمپیاکۆسیش لە 10 یاری ئەنجامداوە.