قوباد تاڵەبانی: دەبێت کورد و پێکهاتەکانی سوریا بەشداربن لە داڕشتنەوەی دەستورێکی نوێ

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد و کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە: لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەولێر بەڕێوەچو، لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە زیندوبونەوەی رێکخراو و گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سوریا.

ئەمەش هەیە: سەبارەت بە دۆخی سوریا هەردولا هاوڕابون لەسەر ئەوەی دەبێت کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بەشداربن لە بونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا و جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت پێکهاتەکانی سوریا بە کوردەوە بەشدار بن لە داڕشتنەوەی دەستورێکی نوێ کە تیایدا ماف و ئازادییە سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتییەکانی هەمو لایەنەکان گەرەنتی بکرێن.

زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی روسیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و لەمبارەیەوەش جەختکرایەوە لەسەر هەوڵدان بۆ پەرەپێدان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی روسیا لە هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا وەفدی روسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان بەردەوام دەبن لە کارکردنی زیاتر لە هەرێم و عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا