وەزارەتی ئەوقاف: ئەنجامدانی چالاکی ئایینی لەلایەن کەسانی "بیانی" ئاساییە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، دەنگۆی رێگریکردن لە چالاکی ئایینی و قورئان خوێندن بۆ کەسانی بیانی رەتدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چالاکی ئایینی و پێشنوێژی و یان قورئان خوێنی لە لایەن کەسانی بیانی بە "رێگە پێدانی" لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف کارێکی ئاساییە، لە چوارچێوەی رێنماییەکان پێشوازیی لە هەر چالاکییەک دەکەین.

زیاتر: ئەوەی کە رێگەپێدراو نییە، مەبەست لێی ئەو بەڕێزانە پێشوەختە پێویستە  مۆڵەت لە وەزارەت داوا بکەن تاوەکو رەزامەندیی وەربگیرێت، هەروەک لە هەمو وڵاتانیش بەم شێوازەیە، ئەمەش پارێزگاریکردنە لە شوێنێکی پیرۆز کە مزگەوتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا