دوا مۆڵەت دەدرێتە کۆمپانیای کۆڕەک

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، دوا مۆڵەت دەداتە کۆمپانیای کۆرەک تێلیکۆم تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە، کۆتا مۆڵەتە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە، ئەمe دوا وادەیە و چی دیکە درێژ ناکرێتەوە.

زیاتر: ئەمەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە هیچ رێگەچارەیەکی کردەیی بەرجەستەی نەگرتوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەرزە کەڵەکەبوەکانی و دانەوەیان.

چی تر: جەختی لەوەشکردەوە، رێکارە یاساییەکان دژی کۆمپانیاکە بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابون لەوەی کۆمپانیاکە قەرزەکانی دەوڵەتی عێراق دەداتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا