بابەتە
سەرەکیەکە: لیژنەیەکی باڵای عێراق لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوک بۆ لێکۆڵینەوە لە
روداوەکەی دوێنێی جوتیاران گەیشتە کەرکوک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر داوای رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بە بڕیاری
محەمەد شیاع سودانی، لیژنەیەکی باڵا بە فەرمانی دیوانی 24031 بە
سەرۆکایەتی زیاد خەلیفە بریکاری وەزارەتی داد لەبەغداوە گەیشتنە کەرکوک.
زانیاری زیاتر:
لە ئێستادا پارێزگاری کەرکوک بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک
و فەرماندەی فیرقەی 8ی سوپای عیراق و بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار لە
وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیاران لە سنوری
دووبز و سەرگەڕان بە تایبەت.