کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران بارین بەڕێوەیە

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارینـــەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پێشبینی هاتنى شەپۆلى باران و بەفر دەکرێت و بەو هۆیەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفربارین و نزمبونەوەى پلەکانى گەرماوە.

ئەمەش هەیە: کاریگەرى ئەم کەشە زستانیە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا رۆژى یەک شەممە بەردەوامى دەبێت ، لە ئەنجامى یەکگرتنى دو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سور،  پێشبینی دەکرێت زۆرترین کاتى دابارین لە رۆژى پێنج شەممەدا بێت .

زیاتر: لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنوریەکان بەفر بارینیش دەست پێدەکات، پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەر، قەزاى ناوچە شاخاوییەکان و وە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەى راپەڕین و زاخۆ دەبارێت.

چی تر: لەگەڵ نزمبونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما، بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا