بابەتە
سەرەکیەکە: سبەینێ پێنجشەممە تەرمی (ئەبو سەنا) لە وڵاتی بەڕیتانیاوە دەگەڕێندرێتەوە
شاری سلێمانی.
زانیاری: سبەی
پێنجشەممە کاتژمێر 7:30 بۆ8:00ی
بەیانی تەرمی (صلیوە گۆرگیس مەربین) ناسراو بە (ئەبو سەنا) لە بەردەم هۆتێل ئەبوسەنا بەرێ دەکەوێت بەرەو
دوا مەنزەڵگای خۆی لە گۆرستانی هەرمۆتە - قەزای کۆیە بەخاک دەسپێردێت.
زانیاری زیاتر:
پرسەی ئەو کەسایەتییە هەمان رۆژ تاوەکو رۆژی هەینی لە گوندی هەرموتەی کۆیە دەبێت ،
دواتر رۆژی شەممە لە شاری سلێمانی
پرسەکەی بەڕێوەدەچێت.
باکگراوند: ئەبو سەنا، ناوی تەواوی سلێوە گۆرگیس مربێنە، لە 1-7-1942 لە کۆیە لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی هەر لەو شارە تەواوکردووە. لە ساڵی 1962 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە. لە ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە، لە رۆژی 15ـی شوباتی 2025، لە وڵاتی بەریتانیا گیانی لەدەستداوە.