بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بەشداری گفتوگۆی بەغدا دەکات.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ
شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا،
بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاری زیاتر: بە ناونیشانی (پەیوەندییەکان لەپێناو گەشەپێدان و سەقامگیری هەرێمی)، پەیمانگەی عێراق بۆ دیالۆگ بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێکدەخات کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی تیادا دەکات و وتارێک بەبۆنەی کردنەوەی گفتوگۆکە پێشکەش دەکات.
زیاتر: بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیمانگەی عێراق بۆ دیالۆگ ئاشکرای کردووە، لە حەوتەم گفتوگۆی نێودەوڵەتی بەغدا، باس لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ پرسی ئابووری و نەوت، بۆ قسە کردن لەسەر ئەو بابەتانەش، 100 کەسایەتی دیار لە عێراق و جیهان بەشداریی دەکەن.