یەکێتی و پارتی: بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر درێژە بە کۆبونەوەکانمان دەدەین

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هەردو شاندی دانوستانکاری، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کۆردستان، ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی کۆبونەوەیەکەی ئەرێنیان ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: هەردو شاندی یەکێتی و پارتی رایانگەیاند: کۆبونەوەکە تایبەت بو بەخستنەڕو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.

ئەمەش هەیە: لەبارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی شاندی دانوستاندکاری هەردولا خرایەڕو، میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا.

زیاتر: هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردو شاندی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سبەینێ لەکوێ پشو دەبێت؟

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا