بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و
تێکەڵکردنیان بە هێزە ئەمنییەکان کردوە.
لێدوانی
فەرمی: نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: جێبەجێکردنی ئەم پلانە وڵات و بارودۆخی
گشتی دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها لە ئێستادا ژمارەی ئەندامانی حەشدی شەعبی گەیشتوەتە
260 هەزار چەکدار.
ئەمەشی وت: حەشدی شەعبی پێویستی بە پێداچونەوە
هەیە بۆ ئەوەی ببێتە دەزگایەکی سەربازی هاوشێوەی دەزگا ئەمنییەکان و لەژێر فەرمانی
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بێت، هاوکات ئەوەشی خستەرو، بڕیاری رەتکردنەوەکە
عێراقییە و هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستی لەم مەسەلەیە وەرنەداوە.
هاوکات: وتیشی، ئەمەریکا داوای دروستکردنی
کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبونی بۆ خەڵکی غەززە لە بیابانی ئەنبار لە عێراق کردوە، بەڵام
ئەو بابەتە لەلایەن لایەنی عێراقی و فەلەستینییەوە رەتکراوەتەوە.
چی تر: چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی
داهاتودا بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر بەڕێز سەدر بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی و دەستم
هەمیشە کراوەیە بۆ ئەو.