بابەتە سەرەکییەکە: کەشناسی هەرێم دەڵێت، له‌ئه‌مڕۆوه پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
و سبه‌ینێش بارانبارین روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.
راگەیەندراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هەرێم رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت به گشتی، پله‌كانی
گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به پله‌كانی گه‌رمی دوێنێ.
ئاماژه به‌وه‌کراوە:
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت پاشان له ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری
ته‌واو، پلەکانی گەرما بە رۆژ بەرز دەبێت بە شەو دادەبەزێت.
هاوکات: شەپۆلی دەریای سور کاریگەری دەبێت لەسەر ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم
و به‌شێك له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌ستپێكردنی
بارینی نمه باران به‌تایبه‌ت له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا.