بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاری هێزەکانی
هاوپەیمانان بۆ مانگی دو دابەشدەکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوکاری
هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و
ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئازاری 2025
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دو دابەشدەکرێت.
زیاتر: لەلایەن
هاوپەیمانانەوە دوپات لەوەکرایەوە کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگە
سەروی 46 پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری
من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە
هاوکارییەکان وەردەگرن.