بافڵ جەلال تاڵەبانی: خاوەندارێتی راپەڕین دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی یادی راپەڕینە مەزنەکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دوای زیاتر لە سێ دەیە، بەرپرسیارێتی هەمومانە کە هەوڵەکانمان لەپێناو پتەوکردنی گیانی برایەتی یەکبخەین.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:

بەبۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم دەکەم لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و تێکۆشەرەکانی رێگای خەباتی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
راپەڕین کە لە رانیەی سەربەرزەوە ئاگری بڵێسەی سەند، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قارەمانێتیی رێکخستنەکان و شانەچەکدار و پارتیزانەکانی شۆڕشی نوێ و دواتر یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە بەرەی کوردستانیدا، ئەمەش سەلماندی کە زوڵم و ستەم و نادادی هەرگیز ناتوانێت دەنگ و ئیرادەی گەلەکەمان کپ بکات.
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە سێ دەیە بەرپرسیارێتیی هەموومانە کە هەوڵەکانمان یەکبخەین لەپێناو پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بنیادنانەوەی متمانە تاوەکو روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت و بە ئیرادە و ئیدارەیەکی نوێوە کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەین و  خزمەتی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەین و پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان بکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ئەندازیاری راپەڕین، لەبەردەم قوربانیدان و خوێنی شەهیدان و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی وەک رابردوو بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە هێنانەدی مافەکانی گەلەکەمان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی گەلەکەمان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا