بابەتە سەرەکییەکە: حەماس خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ ئامادە دەکات و لە
بەرامبەردا ئیسرائیل هەڕەشە دەکات.
کێ وتی: میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، بزوتنەوەی حەماس خۆی ئامادە
دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل.
باس لەوەشکراوە: حەماس هەزاران سەربازی نوێی بۆ ریزەکانی جەنگ راکێشاوە
بەشێوەیەک پێش جەنگ خاوەنی 30 هەزار چەکدرابوو ئێستاش وەك ئەو كاتەی لێدێتەوە.
ئەمە لە کاتێکداییە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کردەوە لە غەززە و جەختی کرد، ئەگەر حەماس بارمتەكانی ئیسرائیل
ئازاد نەکات، ئەوا باجێکی دەدات كە بە خەیاڵیدا نەهاتبێت.