بابەتە سەرەکییەکە: ڤۆڵۆدیمێر
زێلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت: سەرۆکی ئۆکرانیا
رایگەیاند: هیچ یەکێک لە ئێمە خوازیاری شەڕێکی بێ کۆتایی نییە و ئامادەین بە
زوترین کات دانوستان ئەنجام بدەین لەپێناو ئاشتییەکی نەبڕاوە.
زیاتر: من تیمەکەم
ئامادەین لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپدا کار بکەین بۆ گەیشتن بە
ئاشتییەکی بەردەوام و بە خێرایی کار بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
ئەمەش هەیە: دەتوانرێت
قۆناغی یەکەمی ئاگربەست خۆی لە ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان
ببینێتەوە، پاشان دەمانەوێت زۆر بە خێرایی بەرەو هەمو قۆناغەکانی تر هەنگاو بنێین.
زیاتر بزانە: ئێمە
بەهایەکی زۆر دادەنێین بۆ ئەو کارانەی ئەمەریکا لەپێناو هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و
پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خاکەکەی ئەنجامیداوە.