بابەتە سەرەکییەکە:
فەرماندەی هێزەکانی 70 پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەوە بڵاوکردەوە.
چی وت: لیوا روکن عومەر
ساڵح فەرماندەی هێزەکانی 70 لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: هەمو
تواناکانمان یەکخستوە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی یەکگرتو.
دەقی پەیامەکەی فەرماندەی هێزەکانی 70:
لەم یادە مەزنەدا پەیمان دووپات دەکینەوە کەپارێزەری ڕاستەقینەی
ئەو دەستکەوتانەی گەلەکەمان بین کە بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی قارەمان و پیرو ژن و لاوی
ئەم نیشتمانە بەدەست هاتوون، دەست لەسەر سنگ بەڕێزەوە لەبەردەم گلکۆی شەهیدەکانمان
دەوەستین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ خەبات و قوربانیدانیان دادەنەوێین، مژدە دەدەین بە
هەمووان کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەئێستادا هەنگاوی گەورەی ناوە و لەجاران زیاتر
بەهێزترو ڕێکخراوترە، هەموو هەوڵ و هەنگاوەکان و تواناکانمان یەکخستوە لەپێناو
دروست کردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی یەکگرتوو کە توانای پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی
هەبێت کە گەلەکەمان لەپێناو بەدیهێنانی بەگیان و ماڵی خۆیان خەباتیان لەوپێناوە
کردوە، ڕاپەرینتان پیرۆز بەهیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.