قاسم ئەعرەجی: دەبێت پەکەکە و تورکیا خاکی عێراق بەجێبهێڵن

عێراق 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت دوای رێککەوتن هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.

چی تر: قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشکرد: نامانەوێت چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەناو خاکی وڵاتەکەماندا بمێنن و سوپای تورکیا بە پاساوی بونی پەکەکە هاتونەتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئەمەش هەیە: ئەنقەرە چەندینجار جەختی لەوەکردوەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک چاوی لە خاکی عێراق نەبوە.

بیرخستنەوە: هەفتەی رابردو عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکیدا داوای لە چەکدارانی پەکەکە کردبو چەکەکانیان دابنێن و ئەو پارتە کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا