بابەتە
سەرەکییەکە: وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەموو
ئامادەکارییەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەواو کراون.
لێدوانی فەرمی:
عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی
کوردستان داوای کردووە بڕی نەوتی بەکارهێنراو لەناوخۆ لە 45 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە
بکرێتە 110 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئەوەشی وت: لە
ئێستادا هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەواوکراوە بەگوێرەی
هەمواری بودجەش ئەو بڕەی لە هەرێمەوە دەنێردرێت لەنێوان 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی
رۆژانەیە.