بابەتە سەرەکییەکە: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بانگهێشتی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
نه‌وتی هەرێمی کرد بۆ کۆبونەوەیەک لە بەغدا له ژێر ناوی "ئەپیكۆر".
راگەیەندراوی فەرمی: وه‌زاره‌تی نه‌وتی
عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی
بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به گرێبه‌سته ئه‌نجامدراوه‌كانه، بۆ گه‌یشتن به‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی
كه به‌شدارن له په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان به پێی باشترین بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
و به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بكات.
ئەمە لەکاتێکداییە: دوێنێ هەینی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند،
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری
جه‌یهانی توركیاوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.