مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ ژنان رۆڵی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێم هەیە

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتی مارس، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە سەرجەم ژنانی کوردستان و جیهان دەکات.

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،''ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە، کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون.''

ئەوەشی وت: ''جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندیشین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.''

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا