بابەتە
سەرەکییەکە: ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق زیاتر لە سەد واژوو بۆ بە پارێزگاربوونی
هەڵەبجە کۆدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، ''وەکو نوێنەری هەڵەبجە
لەڕێکەوتی 15/1/2025 کە ساڵی نوێ و دەستپێکی وەرزی نوێی یاسادانان بووە لەپەرلەمانی
عێراق ، بەندە لەیەکەم دانیشتندا ئیمزای 120پەرلەمانتارم کۆکردەوە، پێشکەشی سەرۆکایەتی
پەرلەمانی عێراقم کردووە، بۆئەوەی دەنگدان بەپڕۆژە یاساکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
ئەوەشی وت: ڕۆژی
دواتر لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی کۆبونەتەوە، محمود مەشهەدانی سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق دڵنیایی زۆری پێداوون لەئاسان تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە.
زیاتر: چرۆ
ئەحمەد وتیشی، ئەوان وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەری هەڵەبجە
لەجارێک زیاتر هەوڵیان داوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە بەومەبەستەی هەڵەبجه بکرێتە پارێزگا.