لەسەر داوای یەكێتی 30 هەزار نەمام لەهەڵەبجە دەڕوێندرێن

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەسەر داوای ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری ژینگەی عیراق بڕی 30 هەزار نەمام بۆ پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری دەنێرێت.

لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لەسەر داوای ئەوان بەمەبەستی فراوانكردنی رێژەی سەوزایی هەڵەبجە ، لەلایەن وەزیری ژینگەی عێراقەوە، بڕی 30 هەزار نەمام گەیەندرانە پارێزگای هەڵەبجە و بڕیارە لەناو سەنتەری پارێزگاكە و دەوروبەری بڕوێندرێن.

ئەوەشی وت: بەشێك لە نەمامەكان بەردارن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سوودی لێببینن و بەشێكی دیكەشیان نەمامی رازاندنەوەن و تەمەنیشیان بۆ رواندن و گەشەكردن گونجاوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا