چی
روویدا: نرخى
نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکاری بەسەرداهات و هەریەکە لە نەوتی برێنت و ئەمریکی
کەمێک بەرزبونەوە.
سەرچاوە: بەگوێرەی
ماڵپەڕی "OIL PRICE"ـی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی،
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 17 سەنت بەرزبوەتەوە.
زیاتر: نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 67 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی
7 سەنت بەرزبوەتەوە.