بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە: لە ئێستادا نوێترین ڤێرژنی ئی- هەڵسەنگاندن بەردەستە
کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە، جیا لەوەی بابەتەکانی نمرەی خوێندکار و هەڵسەنگاندنی
خوێندکار و ئەرکی ماڵە و خشتەی وانەکانی هەفتەش زیادکراوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی پەروەردە:
مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات ، دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی
ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن ) پاش خۆتۆمارکردنیان لەڕێگەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی
کوردستانی.
لە ئێستادا نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)
بەردەستە ، کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە ، جیا لەوەی بابەتەکانی دیکە وەک خۆیان ماون کە ( نمرەی قوتابی ) و ( هەڵسەنگاندنی
قوتابی) و ( ئەرکی ماڵەوە) و ( خشتەی وانەکانی هەفتە) و ( کاتی تاقیکردنەوەکان ) و
( وریاکەرەوەکان) ئەم بابەتانەش زیادکراون لە ڤێرژنی نوێدا:
ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان زیادکراوە و دانراوە
، کە چەندین کۆرسی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ئامادەکراوە لە چەندین بواری پەروەردەی و
پێداگۆجی بە ڤیدیۆ و نووسین و فایل و کاری
گروپکاری. بە پێشکەوتووترین شێوە مامۆستایان دەتوانن سوود لە بابەتەکان وەربگرن .
بەدواداچوونی نوسراوەکان زیادکراوە ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی
(وەزارەتی پەروەردە)، دەتوانن لە رێگەی نووسینی ژمارەی نوسراوەکەیان و ژمارەی مۆبایلەکەیان
گەڕان بکەن بۆ مامەڵەی نوسراوەکانیان لەوەزارەت ، هەر جوڵەیەک و پەراوێزێک و واژۆکردنێک
لە مامەڵەکانیان ڕووبدات دەتوانن لەماڵی خۆیانەوە ئاگاداری بن . بەنموونە نوسراوێک
کاتێک لای وەزیرەوە پەراوێزدەکرێت بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتیی ناو وەزارەت لەوێشەوە بۆ
بەرێوەبەرێک یان بەرپرسی هۆبەیەک تا گەڕاندنەوە و واژۆکردنی لەلایەن وەزیر یان بەڕێوەبەری
گشتییەوە دەتوانن ئاگاداری بن بە دیجیتاڵی ، ئیدی پێویست ناکات لە زاخۆ یان گەرمیانەوە
بێیت بۆ دیوانی وەزارەت و بەدواداچوون بکەیت بۆ مامەڵەکەت.
بۆ مامۆستایان و قوتابیان ، کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە
و دانراوە کە بە پێشکەوتووترین شێواز دیزاین کراوە ، کە هەر لاپەڕە یان کتێبێک بخوێنیتەوە
لای وەزارەت دیار دەبێت کە بەچەند کاتژمێر و خولەک خوێندراوەتەوە ، جیا لەوەی مامۆستا
دەتوانێت قوتابیەکان هانبدات بۆ خوێندنەوە . کتێبەکانی ناو کتێبخانەی ئەلیکترۆنی پەروەردەین
بە زمانەکانی( کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) بەردەستن بۆ مامۆستایان و قوتابیان.
بۆ مامۆستایان و قوتابیان (ڕێنمایی خێزان) زیادکراوە و دانراوە ، دایک و باوک دەتوانن
سوودمەند بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵکەیان دەکەن ، فێرکارییە بەراییەکانی ئاکار
و ڕەوشت ؛ بەها ڕەفتارییەکان ؛ چۆنیەتی هاوکاری منداڵان لە نووسین و خوێندنەوە ؛ چۆنیەتی
گەشەپێدانی زمانی منداڵ ؛ خێزان چی بکات بۆ پشووی هاوینەی منداڵەکانیان ؛ هۆشیاری
تەکنەلۆژیا ؛ کەمسەرنجی و فرەجوڵە ADHD ، بیرکۆڵی دێسلێکسیا
؛ مامەڵەی منداڵی ئۆتیزم ؛ سترێس لەکاتی تاقیکردنەوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار
، چەندین بابەت لەسەر خۆراک و تەندروستی کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئامادەکراوە،
کارامەییەکانی ژیان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو بڕیاردان و چارەی ناکۆکی .
بۆمامۆستایان و بەخێوکاری قوتابیان ، ڕیزبەندی قوتابخانەکان
زیادکراوە و دانراوە ؛ وەزارەتی پەروەردە ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ناوەندەکانی
خوێندن دەکات کە بەسەر چوار ئاستدا پۆلێنیان
دەکات و ئاستی چوارەم بەرزترین ئاستە کە قوتابخانە بە دەستیدەهێنێت ، ئەنجامەکانی بە نمرە و ئاستەوە لێرە دانراون ، مافی هەموو
دایک و باوکێکیە بزانێت کە ئاستی قوتابخانەی منداڵەکەی چۆنە وە هانی دەدات کە
هاوکاربێت لەبەرەو پێشبردنی ئاستی قوتابخانەی منداڵەکانی.
بەشی ڕاپرسی زیادکراوە ، وەزارەت بۆ ئەوەی بیەوێت ڕاپرسی
مامۆستایان یان بەخێوکارانی قوتابیان وەربگرێت لەسەر بابەتێکی پەروەردەیی و فێرکاری
لەم ئەپڵیکەیشنەوە دەرئەنجامی باشتر و دروستتری دەستدەکەوێت وەک لە پلاتفۆرمەکانی
سۆشیال میدیا.
بەشی پەیامی وەزارەت
لە ئەکاونتی وەزارەتی پەروەردە زیادکراوە ، کاتێک وەزارەت بیەوێت ڕاگەیەندراوێک یان
پەیامێک بداتە کارگێری ناوەندەکانی خوێندن
یان مامۆستا یان بە خێوکاری قوتابی یان ئەدمینانی سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەت کە ژمارەیان زیاتر لە ١١٠٠٠ یازدە هەزار ( بەکارهينەرە) ئەدمینە
، دەتوانێت لەو ئەپڵیکەیشنەوە بەکەمترین ماوە پەیامەکەی بگەیەنێت و دەچێتە بەشی وریاکەرەوەکان
( نۆتیفیکەیشن) . جیا لەوەی دەتوانێ کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان و هەروەها
پشووەکان لەناو ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ڕابگەیەنێت