بابەتە سەرەکییەکە: دوای ئەوەی لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا، دەستبەسەر چەند موڵکێکی زانا خالید خولە سودا گیرا.
سەرچاوە: میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: زانا خالید خولە سور لە ئێستادا بەرەو هەولێر هەڵاتوە و دەستیش بەسەر دو یەکەی نیشتەجێبون و باخێکی ناوبراودا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند رۆژێک پێش ئێستا چەند چەکدارێک هەڵیانکوتایە سەر یەکێک لە کافتریاکانی شاری سلێمانی و ناوی زانا خالید خولە سور وەکو تۆمەتباری روداوەکە دەهێنرا و دواتر یەکێکی تر لە تۆمەتبارانی روداوەکە دەستگیرکرا و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ناوبراو دەرچو.