کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەشناسی هەرێـم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەی راگەیاند دەڵێت، بەفر وباران دەبارێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلەى سیلیزى بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

زیاتر: کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسما نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەفربارین.

ئەمەش هەیە: لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندێ جار هەورە بروسکە و تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.

هاوکات: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا