بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان
هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق.
لێدوانی
فەرمی: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ دوێنێ قۆناغی تۆمارکردنی دەنگدەران لە هەزار و 79 ناوەند
لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق کرایەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابونە لەوەی دەنگدەران لە
هەڵبژاردنەکانی داهاتودا بە تۆماری ورد و نوێ دەنگبدەن.
ئەمەشی وت: ئەم قۆناغە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی هەڵبژاردنە،
هەروەها یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکان، هەروەها دەنگدەرانی تۆمارنەکراو لەخۆدەگرێت بەمەبەستی
تۆمارکردنی داتای بایۆمەتری خۆیان و زیادکردن و گواستنەوەیان.
چی تر: زیاتر لە 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، ئهوانهی كه له دایكبوی ساڵی
2007، دهتوانن سهردانی نزیكترین بنكه بكهن بۆ ئهوهی ناوی خۆیان تۆمار بكهن
تا كارتی بایۆمهتر وهربگرن و بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن.