دوای نزیکەی سێ مانگ لە ونبونی تەرمی شیلان شەهبازیان دۆزرایەوە

کوردستان 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دوای نزیکەی سێ مانگ لە ون بونی، تەرمی کچێکی کورد لە وڵاتی کەنەدا دۆزرایەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: پۆلیسی شاری وینزە بڵاویکردەوە: لێکۆڵەران هیچ گومانێکی ناشرینیان نییە سەبارەت بە هۆکاری مردنەکەی شیلانی تەمەن 26 ساڵ.

چی تر: پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە: هاوخەمی خانەوادەکەی شیلانیان و داوا دەکەین لەم کاتە سەختەدا رای گشتی رێز لە تایبەتمەندییەکانی ئەو خانەوادەیە بگرێت.

ئەمەش بزانە: شیلانی تەمەن 26 ساڵ خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و وەکو پەنابەر روی لە وڵاتی کەنەدا کردوە و لە ئارایشتگایەک کاری کردوە، دواینجار ناوبراو لە رۆژی 4ی کانونی دوەمی ئەمساڵ بینرابو.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مۆدریچ لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە؟

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا