پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی
خۆراک ژمارەیەک سوودی سەرسوڕهێنەری ترۆزی ئاشکرا دەکات.
د. کامەران رەسوڵ
رایگەیاند:" ترۆزی یەکێکە لەو بەرهەمە رووەکییانەی لە وەرزی بەهاردا بەرهەم
دێت و تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، لە هەمانکاتیشدا بە یەکێک لە خۆراکە بە سوودەکان
بۆ تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت".
ترۆزی به یه‌کێک له جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت
باسی لەوەشکرد:" ترۆزی
به یه‌کێک له جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت و له زانستی ڕووه‌کناسی به ناو خه‌یاری
ئه‌رمینی ناو ده‌برێت و عه‌ره‌به‌کانی عێراق پێی ده‌ڵێن خه‌یاری ئاوی و به
ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (cucumis melo flexuosus)".
روونیشیکردەوە:" ترۆزی بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان
و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک : ( K , C , A , E ) له‌گه‌ڵ
کانزا‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، مه‌نگه‌نیز ، کالسێوم، له‌گه‌ڵ
بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن".
بە وتەی د. کامەران رەسوڵ گرنگترین سوودەکانی ترۆزی بریتین لە:
1 ـــ
پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ئه‌دات
له کاتی ڕێجیم دا.
2 ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن
دا و دابه‌زینی فشاری خوێن.
3 ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له
خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
4 ـــ
خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5 ـــ
پاریزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
6 ـــ
ڕێگری کردن له وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و توونیه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی
جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
7 ـــ یارمەتی خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی
ئێسک و چه‌ندین جۆری.
8 ـــ نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی
میز و میزه‌ڕۆ.
9 ــ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی
یاده‌وه‌ری.
10 ـــ یارمەتی به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن
له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11ــ
پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه
و سیسی ده‌م و چاو.
زیانه‌کانیشی زۆر خواردنی ترۆزی :
1ـــ
زیاترکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی
خوێن.
2 ـــ هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
3 ـــ سک چوون و ئاوسانی سک.