ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە زانیاری نوێ لەبارەی رێكارەكانی ئەنجامدانی حەج و مۆڵەتی پەیوەستدار بەو پرسە، بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە بڵاویكردووەتەوە:" حكومەت پابەندبووە بە پێدانی مۆڵەتی ئەنجامدانی حەج و رێكاری تایبەتی بۆ ئەو كارە دیاریكردووە و پێداچوونەوەمان بە نووسراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی حەج و عومرە، دەسەڵاتی گشتیی چاودێریی كاروباری مزگەوتی گەورە و پێغەمبەر (د.خ) كردووە كە تایبەت بوو بە مەترسییەكانی پابەندنەبوون بە دەركردنی مۆڵەتەوە".
مەبەست لە پابەندبوون بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەنجامدانی حەج، رێكخستنی ژمارەی حاجیيانە
روونیشیكردووەتەوە:" مەبەست لە پابەندبوون بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەنجامدانی حەج، رێكخستنی ژمارەی حاجییەكانە بە شێوەیەك كە بتوانن ئەم رێوڕەسمە بە ئارامی و سەلامەتی ئەنجام بدەن، ئەوەش ئامانجێكی یاسایی رەوایە كە بە بەڵگە و رێساكانی شەریعەتی ئیسلام دیاریكراوە".
بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ئەنجامدانی حەج رێگەپێدراو نییە
ئەنجومەنەكە سەبارەت بە وەرنەگرتنی مۆڵەتی حەج ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ئەنجامدانی حەج رێگەپێدراو نییە، ئەو كەسەی ئەو كارە دەكات گوناهبارە، چونكە سەرپێچی فەرمانی دەسەڵاتداران دەكات، بڕیاری وەرگرتنی مۆڵەتیش تەنها بۆ بەرژەوەندیی گشتییە".