فەیسبوک گرتە ڤیدیۆی کوندەپەپوویەک دەسڕێتەوە

تەکنەلۆژیا 13/07/2020

Alternate Text

کۆمپانیای فەیسبووک دووجار گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕەکەیە دەسڕێتەوە و رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بنەما ئەخلاقییەکان ناگونجێت بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە گرتانە.

هاوڵاتییەکی بەریتانی، لە پەخشی راستەوخۆدا، گرتە ڤیدیۆی ئەو کوندەپەپووە بڵاودەکاتەوە کە لەماڵەکەیدا بووە.

لە پەخشە راستەوخۆکەدا دەردەکەوت کە کوندەپەپووەکە بەچکەکەی تێر دەکات، بەڵام هەر زوو کۆمپانیاکە سڕییەوە.

دواتر ئەو هاوڵاتییە دووبارە گرتەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەم جارەش سڕدرایەوە، و وتراوە بەهۆی نەگونجاندنی لەگەڵ بەها ئەخلاقییەکان سڕدراوەتەوە.

ئەوەی جێی تێبینییە، هیچ دیمەنێکی نەشیاو لە گرتەکەدا نەبووە و کۆمپانیاکە بە هەڵە سڕیویەتییەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا