خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ئەپڵەوە، چیتر کەلوپەلەکانت ون مەکە

تەکنەلۆژیا 25/04/2021

Alternate Text

بە خزمەتگوزارییە نوێیەکەی ئەپڵ، چێتر کات بەفیڕۆمەدە بە گەڕان بەدوای ئەو کەلوپەلانەی ونیان دەکەیت.

کۆمپانیای ئەپڵ لە دوا داهێنانیدا خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکاربەرانی دەکات، ئەویش ناوی (ئەیر تاگ)ە و تایبەتە بە دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە ئامێرەکەیان لەسەر جێگیردەکەیت.

داهێنانە نوێیەکەی ئەپڵ، قەبارەیەکی بچوکی هەیە و لەسەر ئەو کەلوپەلانە جێگیردەکرێت کە بچوکن و ئەگەری ونبونیان هەیە وەک مۆبایل و ئەیرپۆد و چەند کەلوپەلێکی دیکە".

لە کاتی جێگیرکردنی ئامێرەکە لەسەر کەلوپەلەکان، ئەوا دەتوانیت ئامێرەکە بە مۆبایلە ئایفۆنەکەت پەیوەستبکەیت و لە کاتی ونکردنیاندا یان لەبیرکردنی شوێنەکانیان، ئەوا دەتوانیت زەنگێک لێبدەیت یاخود بە وردی لە رێگەی نەخشەوە شوێنەکەی بدۆزیتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا