کۆمپانیای ئەپڵ بەبەرهەمە نوێیەکەی بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکەی توشی
شۆککردووە و بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
پێگەی "سپوتنیک"ی روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" کۆمپانیا ئەپڵ
بە خستنەڕووی مۆبایلە نوێیەکەی کە ئایفۆن ١٢ و ئایفۆن ١٢ی مینییە بەڕەنگی
ئەرخەوانی بەکارهێنەرانی توشی شۆککردووە".
باسلەوەشکراوە:" ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیاکە هاوشێوەی ئایفۆن ١٢ی بەرهەمەکەی
پێشووە و تەنها رەنگ و هێڵەکەی لە نەوەی چوارەمەوە گۆڕدراوە بۆ نەوەی پێنجەم،
بەڵام بەهۆی تایبەتی رەنگەکەیەوە تەواو لە مۆبایلەکانی دیکە جیاوازە".