باشترین جۆری ئۆتۆمبێل بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاریکرا

تەکنەلۆژیا 22/04/2021

Alternate Text

ئۆتۆمبێلی "ڤۆگس ڤاگن ئای دی ٤"ی کارەبایی بە باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠٢١ دیاریکرا.

ماڵپەڕی "Worldcaraward" ئەنجامی دەنگدانی لیژنەی دادوەری لەبارەی دیاریکردنی باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە و تێیدا ئۆتۆمبێلی "ڤۆگس ڤاگن"ی کارەبایی بە باشترین ئۆتۆمبێلی ساڵ دیاریکرا .

لە پێشبڕکێکەدا "ڤۆگس ڤاگن" بە کۆی ٧٩٨ خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، هەریەکە لە ئۆتۆمبێلەکانی "تۆیۆتا یارس" و " هۆندای ئەی " بە کۆکردنەوەی ٧٤٢ و ٧٣٢ خاڵ رێزبەندی دووەم و سێیەمی پێشبڕکێکەیان بەدەستهێنا .

هاوکات، ئۆتۆمبێلی پۆرش ٩١١ تۆربۆ نازناوی "باشترین ئاست" و مارسیدس بینز"گرانبەهاترین" و لاند رۆڤەر دیڤندەر نازناوی "باشترین دیزاین"ی بەدەستهێنا .

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا