ئەمڕۆ لە سەرانسەری تورکیا و ئەستەنبۆڵ یادی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥⁄٧⁄٢٠١٦ کرایەوە کە تێیدا زیاتر لە ٢٥٠ کەس بوونە قوربانی و سەدان کەس برینداربوون.
رۆژنامهنووسی نێودەوڵەتی محەمەد رەواندزی به (BMC) راگهیاند، ئەمڕۆ کرایە پشوو لەسەرتاسەری تورکیا و سەرجەم ھێڵەکانی گواستنەوەش بە خۆڕایی بەڕووی ھاوڵاتیان کرانەوە.
وتیشی، ھەربەم بۆنەیەوە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی تورکیا بەچەندین ڕێورەسمی جیاواز یادی ئەوڕوژە کرایەوە و چەندین پێشانگای وێنەیش کرایەوە کە گوزارشتی لە قارەمانی گەلی تورکیا دەکردەوە کە لەم ڕۆژەدا دژی کودەتاچیەکان و حوکمی سەربازی وەستانەوە و پشتگیریان لەدەنگی ئازاد و حکوومەتی ھەڵبژاردووی تورکیا گرت