بۆ یەکەمینجار زۆرترین کەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی سوریا کاندید کردووە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 28/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

وادەی خۆکاندیدکردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی سوریا کۆتاییهات و بۆ یەکەمینجار لە مێژووی  ئەو وڵاتە ٥١ کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی سوریا کاندید کردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "RT" حەمود سەباغ، سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا رایگەیاند:" ئەمڕۆ دادگای پاڵای دەستوری سوریا ١٠ داواکاری نوێی خۆکاندیدکردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی سوریا پێشکەشکراوە، بەوەش ژمارەی کاندیدەکان گەیشتە ٥١ کەس، لە نێویاندا حەوت ژن هەن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، تەنها ٢٤ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی سوریا کاندید کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا