هاوپەیمانان: لەسەرەتای ئەم مانگەوە ٢٩ ئۆپراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 24/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان  چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە.

کۆڵۆنێڵ وەین مۆڕۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەتویتێکدا رایگەیاند:" لەماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان زیاتر لە ٢٩ ئۆپڕاسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە ".

ئاماژەی بەوەشکردووە :" لە رێگەی ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنانەوە رێگریمان لە ٣٦ کردەوەی تیرۆرستی کردووە، کە تیرۆرستان ویستویانە ئەنجامی بدەن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو :" بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش و زانیاری دەربارەیان، پێویستە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئێمە و هاوبەشەکانمان و هاوڵاتیاندا هەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا