هونەرمەندی میلی شیروان عەبدولا دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات بە دایکی و باوکی شادبوویەوە.
مەریوان عەبدوڵا برای شیروان عەبدوڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ساتی بە یەک گەیشتنەوەی شیروان عەبدوڵا بە دایکی و باوکی بڵاودەکاتەوە.
لەسەر گرتە ڤیدیۆکە نووسیویەتی " با هەموو دنیا ئەو راستییە بزانن کە تۆ لە ژیانتدا زیانت بۆ هیچ کەسێ نیە جگە لە خۆشەویستی بۆ منداڵێکی بچوک تاکو بەتەمەنێک".
شیروان عه‌بدوڵا له ساڵی 1975 له شاری سلێمانی له‌دایكبوه، له‌ساڵی 1992ه‌وه وه‌ك گۆرانیبێژی میللی ناوبانگی ده‌ركردوه و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوم و گۆرانی بڵاوكراوه‌یه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه میللییه دیاره‌كان و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، ماوه‌ی دو ساڵیشه چوه‌ته ئه‌وروپا و له‌وڵات ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوه.