هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "
دڵفرۆش" بڵاودەکاتەوە.
هەردی سەلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
ترەیلەری نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە بەناوی " دڵفرۆش"
رایدەگەیەنێت بەمزووانە بڵاوی دەکاتەوە.
دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی نووسیویەتی "دڵفرۆش شاکارێکە و دڵنیام کە بە شایەنی ئەو
چاوەڕوانییە زۆرەی دەزانن".
هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی
شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە
دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.