دکتۆر پشدەر عبداڵڵە
ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، خاوەنی بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی
منداڵان و تازە لەدایک بووان، بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا، لە
پەڕەی تایبەتی خۆی هۆشداری دەدات بە دایکان کە چیدیکە جپسی پەتاتە نەدەن بە منداڵەکانیان
لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ئەوانیش:
یەکەم- قەڵەوی و کێش زیادی : بڕێکی زۆر چەوری
و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.
دووەم- بڕێکی
زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات
بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.
سێیەم- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە
کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.
چوارەم- هۆکارێکە
بۆ کلۆربوونی ددانەکان .
پێنجەم- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و
پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
شەشەم- هۆکارێکە
بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی
زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی
ئەنسۆلین.
حەوتەم- چالاکی
مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ئیزعاج کەر لە سرووشتی
منداڵەکە.
هەشت- لە
ئەنجامی پڕۆسەی درووستکردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست دەبێت کە پێی دەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
نۆ- خواردنی
جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشک بوونەوەی منداڵ.
دەیەم- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە
درووست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.